گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بەهۆی تەقینەوەی مین لە هەرێمی کوردستان

گەنجێکی خەڵکی شاری بانە کە پێشتر بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، لەگەڵ بنەماڵەکەی وەک پەنابەر ڕوویان لەهەرێمی کوردستان کردبوو، بە هۆی تەق

٢٧ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢٣:٤٧

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

گەنجێکی خەڵکی شاری بانە کە پێشتر بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، لەگەڵ بنەماڵەکەی وەک پەنابەر ڕوویان لەهەرێمی کوردستان کردبوو، بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەستدا. ناسنامەی ئەو لاوە پێشەوا عەلیار بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، پێشەوا عەلیار، تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی شاری بانە و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەستدا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پێشەوا عەلیار، سەرەتا بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "چوارتا"ی سەر بەشاری سلێمانی، لاقێکی لەدەستداوە و لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ماڵ، بەهۆی خوێنڕێژی زۆرەوە گیانی لە دەستداوە.

شایەنی باسە کە، بنەماڵەی ئەو لاوە لە ساڵانی پێشوودا بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە شاری بانەوە ڕوویان لەهەرێمی کوردستان بوون و بۆ بژێوی ژیان لە مەزرایەک کاریان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە