کرماشان؛ سەپاندنی سزای قەدەغەبوونی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پێبژاردنی پارەی بەسەر د. ئەفشین ئەحمەدپوور

دکتۆر ئەفشین ئەحمەدپوور، پزیشکی پسپۆڕی دڵ و خەڵکی شاری کرماشان، بەهۆی ئەو ئەوەی کە کۆمەڵێک ڕەخنەی لە لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بڵاو کردووەتەوە، لەلای

٢٨ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢٣:٠٠

 

هەنگاو: هەینی ٢٨ ڕەزبەری ٢٧٢٣

دکتۆر ئەفشین ئەحمەدپوور، پزیشکی پسپۆڕی دڵ و خەڵکی شاری کرماشان، بەهۆی ئەو ئەوەی کە کۆمەڵێک ڕەخنەی لە لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بڵاو کردووەتەوە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە چالاکییەکانی ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە کراوە و سزای پێبژاردنی پارەشی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١۵ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، لەلایەن لێکۆڵەری لقی ۵ی داواکاری گشتی و شۆڕشی کرماشان، چالاکییەکانی دکتۆر ئەفشین ئەحمەدپوور لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەی ساڵێک قەدەغە کرا و سزای پێژاردنی ٥٠ ملیۆن تمەنی بەسەریدا سەپێندراوە.

دوای بانگکردن و سەردانی ئەوەی ئەو پزیشکە بۆ خانەی داد (دادسرا) لە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام لەم پەیوەندییەدا نووسیویەتی: "زانکۆی زانستە پزیشکییەکان ڕاپۆرتێکی نووسراوەکانی منی ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری کردووە، بۆیە داواکاری گشتی وەک دادئەستێن ئەو کارەی کردووە”.

هەروەها ئەفشین ئەحمەدپوور بە "بەچاڵشکێشانی چلەی ماتەمی ئیمام حوسێن"، "بەچاڵشکێشانی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران"، "بەچاڵشکێشانی چۆنیەتیی شەهیدبوونی عەباس کوڕی عەلی" و "بەکارهێنانی دەستەواژەی چەواشەکار (ڕوضەخوان) لە نووسراوەکانیدا لەسەر کوژرانی پزیشکێکی دووگیان کە خەریکی تێپەڕاندنی دەورەی پسپۆڕییەکەی بوو" تۆمەتبار کراوە و لە داهاتوودا دانیشتنی پێڕاگەیشتنی دادگا لەسەر تۆمەتەکانی بەڕێوە دەچێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە