خەدیجە مەهدی‌پوور بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کرا

خەدیجە مەهدی‌پوور، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، دوای تێپەڕکردنی دوو لەسەر سێی سزای بەند

٣٠ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٥:٣٩

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

خەدیجە مەهدی‌پوور، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، دوای تێپەڕکردنی دوو لەسەر سێی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، خەدیجە مەهدی‌پوور بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شارۆچکەی ئەیوان، دوای تێپەڕ کردنی ٦٤ ڕۆژ لە سزا سێ مانگ بەدنکرانەکەی، لە کاتێکدا کە نزیک یەک مانگ لە سزاکەی مابوو، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام ئازاد کرا.

خەدیجە مەهدی‌پوور، سەرەتای مانگی جۆزەردانی ٢٧٢٣، لەلایەن لقی ١٠٣ دەزگای دادوەری گشتی و شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بە سێ مانگ بەندکردن سزا درا ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ بۆ جێبەجێکردنی سزایەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیلام گواسترابۆوە.

پێشتریش، خەدیجە مەهدی‌پوور ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣، لەکاتی تێپەڕکردنی سزای ٢٠ مانگ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام، بەبێ ئاگاداری پێشوەختە بە زۆر لە بەندیخانەی ئازاد کرا.

ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشتریش لە ڕێکەوتی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٠, لە ماڵی مامی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی ئیلام دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیلام گواسترابۆوە.

خەدیجە مەهدی‌پوور لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩, لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیەوە بە هۆکاری چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کرا و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلام سزا درا بە پێبژاردنی ٣ ملیۆن تمەن لە جێگەی بەندکردن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە