مادیح خۆشنەواز، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان بە بارمتە ئازاد کرا

مادیح خۆشنەواز، لە چالاکانی ژینگەپارێزی و ئەندامی ئەنجوومەنی سەوزی چیا لە شاری مەریوان، کە مانگی پێشوو دەستبەسەرکرابوو، بەدان

١ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٤:٥٦

 

هەنگاو؛ دووشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

 

مادیح خۆشنەواز، لە چالاکانی ژینگەپارێزی و ئەندامی ئەنجوومەنی سەوزی چیا لە شاری مەریوان، کە مانگی پێشوو دەستبەسەرکرابوو، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە یەکی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، مادیح خۆشنەواز، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان بەدانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنی لە بەندیخانەی مەریوان ئازادکرا.

مادیح خۆشنەواز، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ئەمساڵ، لە ئاکامی هەڵکوتانی ژمارەیەک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆسەر دانیشتنی ساڵانەی ئەنجووومەنی سەوزی چیا لەگەڵ ٣٤ی ئەندامی دیکەی ئەو ئەنجوومەنە لە مەریوان دەستبەسەرکرا و دوای ٤٣ ڕۆژ بەدانانی بارمتە ئازادکرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی درێژماوەی مادیح خۆشنەواز و ڕەوتی دادوەری دۆسیەی ئەو چالاکە ژینگەپارێزەییەی خەڵکی مەریوان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە