برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە سنووری نەوسوود

لە ئەنجامی دەستڕێژیهێزە چەکدارەکانی حکومەت، جێگیر لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بۆ سەر کاروانی کۆڵبەران، سێ کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باو

١ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٥:١٨


هەنگاو؛ دووشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکومەت، جێگیر لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بۆ سەر کاروانی کۆڵبەران، سێ کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە سەختی بریندارکران. ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە "ماهان بەرزەگەر" بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، ماهان بەرزەگەر، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "نەیڕێژ" سەر بە سەلاسی باوەجانی و دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندارکران.

هەنگاو بۆ ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی دیکە بەدواداچوون دەکات.

ئەو کۆڵبەرانە سەر، کەمەر و لاقیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندارکراوە و باری تەندروستییان جێگیر ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە