تاریق ڕەحیمپوور بەدانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازادکرا

تاریق ڕەحیمپوور هاووڵاتیی نیشتەجێی سنە کە یەک مانگ و سێ ڕۆژ پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارە دەستبەرکرابوو، بەدانان

١ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢٠:٤١


هەنگاو؛ دووشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

تاریق ڕەحیمپوور هاووڵاتیی نیشتەجێی سنە کە یەک مانگ و سێ ڕۆژ پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارە دەستبەرکرابوو، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، تاریق ڕەحیمپوور، تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ"ی سەر بە شاری سنە و نیشتەجێی ئەو شارە، بەدانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازادکرا.

شایەنی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە ڕۆژانی دەستبەسەربوونیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی خراوەتە پاڵی.

هەنگاو پێشتر بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک، ئاماژەی بە بێبەشکردنی چاوپێکەوتنی تاریق ڕەحیمپوور لەگەڵ بنەماڵەکەی کردووە و نووسیویەتی: ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئەشکەنجەدراوە.

تاریق ڕەحیمپوور، پێش نیوەڕۆی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، لە ئەنجامی هەڵکوتانی دوازدە کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە لێدان و کوتان دەستبەسەرکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە