دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سنە و مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران

سۆران سەحراگەرد، خەڵکی مەریوان و هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی وریا ئیبراهیمی، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنی

٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٥:١١


هەنگاو؛ چوارشەممە ٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

سۆران سەحراگەرد، خەڵکی مەریوان و هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی وریا ئیبراهیمی، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، سۆران سەحراگەرد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، دەستبەسەرکرانی سۆران سەحراگەرد، لە دووکانەکەی خۆیدا لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراوە.

پێشتر واتە ڕۆژی دووشەممە یەکی خەزەڵوەر، وریا ئیبراهیمی خەڵکی سنە لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی ڕامین فاتیحی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی ئەو شارە دەستبەسەرکرا.

دەوترێت وریا ئیبراهیمی دوای دەستبەسەربوون، بۆ پاسگای ئینتزامی لە جووتسایدی ١٢ی فەروەردینی شاری سنە گواستراوەتەوە.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە لەسەر بارودۆخی وریا ئیبراهیمی و سۆران سەحراگەرد بێ ئاکام ماوەتەوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە