دەستبەسەرکران و گواستنەوەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بۆ بەندیخانەی نەغەدە
حوسێن بورکە و سۆران مەحموودی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە مانگی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکرابوون، بۆ بەندیخانەی ناو
هەنگاو؛ پێنجشەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣
حوسێن بورکە و سۆران مەحموودی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە مانگی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە یەکی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، حوسێن بورکە، خەڵکی گوندی "سۆغانلوو"ی سەر بە پیرانشار دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ لێپرسینەوەی دادگای ئەو شارە، دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترایەوە.
دەستبەسەرکرانی حوسێن بورکە، لە حاڵێکدا ڕوویداوە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕەزبەر دوای نزیک دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی، ئازادکرابوو.
هەروەها سۆران مەحموودی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار کە ئەوەڵەکانی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو، ئاخرەکانی ئەو مانگە، لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترایەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.