برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری لە سنووری بانە

سەروەر شەریفی، کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری "کێلێ"ی ئەو شارە بەسە

٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢٢:١٢

 

هەنگاو؛ شەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

سەروەر شەریفی، کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری "کێلێ"ی ئەو شارە بەسەختی برینداربوو و باری تەندروستیی ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، سەروەر شەریفی، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "کەوپێچ"ی سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری لە سنووری کێلێ بریندارکرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەروەر شەریفی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان سەری بەسەختی بریندارکراوە و دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە