کوژرانی ژنێک لەلایەن براکەیەوە لە ئورمیە

ژنێکی گەنج خەڵکی ئورمیە بەناوی ویدا دێهقان پیرانجق بە هۆکاری کێشەی خێزانی لەلایەن براکەیەوە کوژرا.

٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٩:٤٤


هەنگاو؛ یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

ژنێکی گەنج خەڵکی ئورمیە بەناوی ویدا دێهقان پیرانجق بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف لەلایەن براکەیەوە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، ژنێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بەناوی ویدا دێهقان پیرانجق تەمەن ٢٠ ساڵ لەلایەن برا بچووکەکەی خۆیەوە بە ناوی کامران تەمەن ١٥ ساڵ لە گەڕەکی کوشتارگای ئەو شارە کوژرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژەکە بە پاساوی پاراستنی شەرەف و نامووس خوشکەکەی خنکاندووە و هەڵاتووە.

شایەنی باسە کە ویدا دەهقان پیرانجق دایکی دوو منداڵ بووە. ناوبراو ماوەیەک پێش دوای دوو ساڵ ژیانی هاو بەش لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ ماڵ باوک و دایکی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە