بەندیخانەی بۆکان، وەلی گوڵمحەممەدی و عەلی گوڵمحەممەدی بە پێبەندی ئەلیکترۆنییەوە ئازادکران

وەلی گوڵمحەممەدی و براکەی عەلی گوڵمحەممەدی، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە هاوینی ئەمساڵ بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانیان بۆ بەندیخانە

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٤:٠٥

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

وەلی گوڵمحەممەدی و براکەی عەلی گوڵمحەممەدی، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە هاوینی ئەمساڵ بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانیان بۆ بەندیخانە گواسترانەوە، باقی ماوەی سزاکەیان لەژێر چاودێریی بەستەری ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی بەندیخانە تێپەڕ دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، وەلی و عەلی گوڵمحەممەدی، دوو برای خەڵکی بۆکان بە تێپەڕکردنی ماوەی چوار مانگ و چوار ڕۆژ و ٩٠ ڕۆژ لە دەورەی بەندکرانیان بە پێبەندی ئەلیکترۆنییەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازادکران و ڕەوانەی ماڵەوە بوون.

وەلی گوڵمحەممەدی مانگی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن لەقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژ بە حکومەت" سزای یەک ساڵ بەندکران و عەلی گوڵمحەممەدی لەلایەن لەقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەو شارە بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژ بە حکومەت" و "بەشداربوون لە خۆپیشاندانەکان" سزای ٣٢ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو دوو برا ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری٢٧٢٢ لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەرکران و لە ئاکامدا ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنیان لە بەندیخانە ئازادبوون.

شایەنی ئاماژەپێدانە کە وەلی گوڵمحەممەدی لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسە نزیکەکانی و باقی مافە سەرەکییەکانی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە