سامان محەممەدی شاخەوانی خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی سامان محەممەدی، لە دوای بانگکرانی بۆ ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٥:٣٦

 

هەنگاو: دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی سامان محەممەدی، لە دوای بانگکرانی بۆ ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) سامان محەممەدی لاوی تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی سنە دوای بانگکران و سەردانی دادگای سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر کراوە. ناوبراو دوو حەوتوو پێشتریش بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگکرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سامان محەممەدی دوای دەستبەسەرکران، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای سنە بە ناوی قەرارگای شەهرامفەر گوازراوەتەوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار و وردەکاری دەستبەسەرکرانی سامان محەممەدی لەبەردەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە