ئەحمەد محەممەدی بەندکراوی سیاسی کورد دوای سێ ساڵ بەندکران ئازادکرا

ئەحمەد محەممەدی، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری سەقز دوای تێپەڕکردنی ماوەی نزیک بە سێ ساڵ لە سزای بەندکرانی چوار ساڵەکەی لە بەندیخانەی ن

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٦:١٤

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

ئەحمەد محەممەدی، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری سەقز دوای تێپەڕکردنی ماوەی نزیک بە سێ ساڵ لە سزای بەندکرانی چوار ساڵەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، ئەحمەد محەممەدی، تەمەن ٥٣ ساڵ و بەندکراوی سیاسی خەڵکی گوندی "وزمان"ی سەقز دوای تێپەڕکردنی سێ لە سەر چواری سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازادکرا.

ئەحمەد محەممەدی، ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٠، لەلایەن لەقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە حیزبی دێموکرات" سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەو بەندکراوە سیاسییە، ڕۆژی ٣ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٠، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ دادگای شۆڕش لە سەقز، دەستبەسەرکرا و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوە. ناوبراو دوای تێپەڕکردنی ماوەی دوو ساڵ و ١١ مانگ و ٥ ڕۆژ بەندکران ئازاد بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە