سەپاندنی سزای بەندکردن و پێبژاردنی پارەی بەسەر شەفیع بابەکری، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ

شەفیع بابەکری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ کە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێ

٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٠:٥٣

 

هەنگاو: سێشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

شەفیع بابەکری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ کە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای دوو ساڵ بەندکردن و پێبژاردنی بڕی ٢٤ ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ٢٢٧٣ (٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، شەفیع بابەکری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "کانی ڕەش"ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەزایی" و بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، سزای دوو ساڵ بەندکردن و پێبژاردنی بڕی ٢٤ ملیۆن تمەنی ئێرانی بەسەردا سەپاوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٦ی جولایی ٢٠٢٣)، دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری شنۆ بانگ و دەستبەسەر کراوە، پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

پێشتریش واتە ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕ، شوانە بابەکری، تەمەن ٣٨ ساڵ و برا گەورەی شەفیع، بە هەمان شێوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ و دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە ئەم دوو برایە منداڵی ڕەشید بابەکری، ناسراو بە "ڕەشید مەنگۆڕ" و بەندکراوێکی سیاسیی کوردن، کە لە ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لەسێدارە دراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە