گوشاری پەروەردە و بارهێنان لەسەر قوتابییانی کچ لە شاری سنە بۆ بەشداریکردنی پێشوازیی ڕەئیسی

ناوەندی پاراستنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە لە بەرەبەری هاتنی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ ئەو شارە، گوشاری خستووەتە سەر قوتابییانی کچی خەڵکی سنە بۆ بە

٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٢:١٠

 

هەنگاو: سێشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

ناوەندی پاراستنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە لە بەرەبەری هاتنی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ ئەو شارە، گوشاری خستووەتە سەر قوتابییانی کچی خەڵکی سنە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن و خوێندنی سروودی حکوومەتی و لە ئەگەری بەشدارینەکردنیان، هەڕەشەی "گەرتنەبەری ڕێکاری دیسیپلینی" لێیان کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ناوەندی پاراستنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەی کچانەی "سدیقینی یەک" کە لە شارۆچکەی "سەعدی"ی شاری سنەیە، گوشاریان خستووەتە سەر قوتابییان بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی حکوومەتیی پێشوازیکردن لە ئیبراهیم ڕەئیسی.

لەم پەیوەندییدا سەرچاوەکانی هەنگاو بە ناردنی کۆپییەکی دەقی سروودە ئامادەکراوەکە، ڕایاناگەیاندووە؛ ئەم سروودە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی خەزەڵوەر لە گۆڕەپانی ئازادیی (مەیان ئیقباڵ) شاری سنە لەلایەن قوتابییانەوە بەپێچەوانەی ویستی تاکەکەسیی خۆیان، بە ئامادەبوونی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بخوێندرێت.

شایانی باسە کە پەروەردە و بارهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم کارەی لە سەروبەندی ١٣ی خەزەڵوەر کە لە ساڵنامەی خۆیدا بە "ڕۆژی قوتابی" دیاری کردووە، خستووەتە بەرنامەی کارییەوە و هەڕەشە لە قوتابییەکانیش کراوە کە ئەگەر بەشداریی ئەو ڕێوڕەسمە نەکەن، ڕێکاری دیسیپلینی دەگیردرێتە پێش و سزا دەدەرێن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە