دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی گەنج لە مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

میلاد مروەتی، هاوڕێ تەورە، ئالان حەمەجانی و پووریا نەسیری، چوار لاوی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری

٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢٣:٢٢


هەنگاو؛ سێشەممە ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

میلاد مروەتی، محەممەد ئەمینی (هاوڕێ تەورە)، ئالان حەمەجانی و پووریا نەسیری، چوار لاوی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)،میلاد مروەتی، هاوڕێ تەورە، ئالان حەمەجانی و پووریا نەسیری، چوار هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەو شارە دەستبەسەرکراون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئالان حەمەجانی و پووریا نەسیری، دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێ نادیار گواستراونەتەوە و بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە بارودۆخیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەروەها، میلاد مروەتی و محەممەد ئەمینی کە خوێندکاری بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی زانکۆی کوردستان لە سنەیە، دوای نزیک دە کاتژمێر دەستبەسەربوونی کاتی و وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوە ئازادکراون.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو چوار کەسە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە