دوو پەنابەری کورد و عەرەبی ئەهواز بەهۆی شەختەلێدانەوە لە بیلاڕووس گیانیان لەدەست دا
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ئیسماعیل دارابی و هاووڵاتییەکی عەرەبی خەڵکی ئەهواز کە هێشتا ناسنامەکەی بۆ هەنگاو ئاشکر
هەنگاو: چوارشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ئیسماعیل دارابی و هاووڵاتییەکی عەرەبی خەڵکی ئەهواز کە هێشتا ناسنامەکەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، بەهۆی سەرمابردوویی و شەختەلێدانەوە لە سنوورەکانی بیلاڕووس گیانیان لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، ئیسماعیل دارابی، پەنابەری تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان، هەروەها پەنابەرێکی دیکەی عەرەبی خەڵکی ئەهواز کە ناسنامەکەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە و هەنگاو خەریکی بەدواداچوونە لەو بارەیەوە، لە سنوورەکانی بیلاڕووس بەهۆی سەرمابردوویی و شەختەلێدانەوە گیانیان لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی دارابی، تەرمی ئەو دوو پەنابەرە لە کاتێکدا دۆزراونەتەوە کە لەژێر بەفربارینێکی زۆردا لەسەر سنووری وڵاتی بیلاڕووس گیریان خرادبوو و بەهۆی سەرما و کڕێوەی زۆرەوە توانای جووڵەیان لەدەست دابوو.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، هێمن شەمامیزادە، لاوی پەنابەری تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سەردەشت، لە دارستانەکانی سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵۆنیا بەهۆی سەرمابردوویی و شەختەلێدانەوە گیانی لەدەست داوە.