کرێکارێکی خەڵکی شاری نەغەدە بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەستدا

کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی حوسێن باشوان بە هۆکاری نەبوونی ئەمنیەتی کار لە شوێنی کارەکەی لە هەرێم

١١ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٢:٥٦

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی حوسێن باشوان بە هۆکاری نەبوونی ئەمنیەتی کار لە شوێنی کارەکەی لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، حوسێن باشوان، خەڵکی گوندی «دایماو» لە نزیک شاری نەغەدە لە پایتەختی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر گیانی لە دەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن باشوان باوکی سێ منداڵ بووە، لە کاتی کارکردندا بە هۆی تەزووی کارەباوە و گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە