دەستبەسەرکردنی شادمان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانیی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی شادمان محەممەدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە د

١١ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٨:٠١

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانیی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی شادمان محەممەدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، شادمان محەممەدی، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی ناوبراو و لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتی ڕەخنەگرانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو لاوەیان دەستبەسەر کردووە.

دوای دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە