کوژران و برینداربوونی ٣٠ کۆڵبەر لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، لانی کەم ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنو

١١ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢٣:٢٧


هەنگاو: پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، لانی کەم ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە ٩٣.٢٪ی ئەو حاڵەتانەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئەو ئامارە، ٣ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ٢٧ کۆڵبەر بریندار بوون کە کەسێکیان مێرمنداڵ و تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بووە.


لەو ئامارە تۆمارکراوەدا پارێزگای کرماشان بە ١٩ حاڵەت زۆرترین ڕێژەی قوربانیبوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی تێدا تۆمارکراوە.


هۆکاری گیانلەدەستدان یان برینداربوون
تەقەکردنی ڕاستەوخۆ: ٢٨ کەس (٣ کوژراو و ٢٥ بریندار) کە دەکاتە ٩٣.٢٪ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ١ کەس (١ بریندار) کە دەکاتە ٣.٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و بێڕێزیکردن: ١ کەس (١ بریندار) کە دەکاتە ٣.٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوەی ئامار بەپێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١ کەس (١ بریندار)
پارێزگای سنە: ٥١٠ کەس (٣ کوژراو و ٧ بریندار (
پارێزگای کرماشان: ١٩ کەس (١ بریندار)


تەقەکردنی هێزە چەکدارەکان
هێزە کانی هەنگی سنووری: ٢٧ کەس (١کوژراو و ٢٦ بریندار)
سوپای پاسدار: ٢ حاڵەت (٢ کوژراو )
کەسێکیش بە تەقینەوەی مین بریندار بووە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە