دەستبەسەرکرانی زانیار مەحموودی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە جوانڕۆ

هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی زانیار مەحموودی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٢:١٠

 

هەنگاو: هەینی، ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی زانیار مەحموودی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٤ ساڵیان بەناوی زانیاری مەحموودی لە شاری جوانڕۆ دەستبەسەرکرد.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەشێوەیەکی نایاسایی و بەبێ هەبوونی ئیزنی دادوەر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە.

هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ زانیاری محەممەدی لە بەردەست دانییە و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بە نادیاری ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە