دەستبەسەرکردنی ڕەحمان مەحموودنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ڕەحمان مەحموودنژاد، لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٠:٠٩

 

هەنگاو: یەکشەممە، ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ڕەحمان مەحموودنژاد، لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، ڕەحمان مەحموودنژاد، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "شێوەتوو"ی سەر بە شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتماوەدا گواستنەوەی خۆی بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ڕەحمان مەحموودنژاد، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە