دەستبەسەرکردنی بەرزان بازانی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی بەرزان بازانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر ک

١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٠:٥٧

 

هەنگاو: یەکشەممە، ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی بەرزان بازانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، بەرزان بازانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە