دەستبەسەرکردنی فواد فەتحی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران

چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران بە ناوی فەواد فەتحی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەر کرا.

١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٩:٣٧

 

هەنگاو: یەکشەممە، ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران بە ناوی فەواد فەتحی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، فەواد فەتحی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە کرێکارییە دوای ئەوەی کە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتماوەدا بە بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە کە لە لقی ٧ی خانەی دادی ئێڤین تۆمەت دراوەتە پاڵی.

بنەماڵەی فەتحی ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی خەزەڵوەر، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بارودۆخی فواد سەردانی خانەی دادی ئێڤینیان کردووە، بەڵام لەوێ پێیان ڕاگەیەندراوە کە ناوی فواد فەتحی لە سیستەمەکەیاندا تۆمار نەکراوە و ئەوانیش ئامادەی وەڵامدانەوەی ئەو بنەماڵەیە نەبوون.

ئەو هاووڵاتییە پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دادگایی کراوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە