عومەر شەریف حاجی بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازادکرا

عومەر شەریف حاجی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو، دوای تێپەڕکردنی ٤ مانگ لە سزاکەی، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار ت

١٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٠:١٤

 

هەنگاو؛ دووشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

عومەر شەریف حاجی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو، دوای تێپەڕکردنی ٤ مانگ لە سزاکەی، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بەشێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، عومەر شەریف حاجی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بەشێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازادکرا.

عومەر شەریف حاجی، لە کاتی تێپەڕکردنی ماوەی دەستبەسەربوونیدا لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد سزای یەک ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێندرابوو.

شایەنی باسە کە، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گواسترابووەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە