گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی ڕووداوی کار

کرێکارێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی سیروان باژیانی، بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاری و ڕووداوی کار، لەو شارە گیانی لەدەست دا.

١٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٠:٤٢

 

هەنگاو: دووشەممە، ١۵ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

کرێکارێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی سیروان باژیانی، بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاری و ڕووداوی کار، لەو شارە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (۵ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی سیروان باژیانی، بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاری و ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دانانی و هەڵواسینی پەردەی ماڵان لە ماڵێک کە کاری تێدا دەکرد، کارەبا گرتوویەتی و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە