کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی پەیام ڕەزایی، لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری ئەو شارە بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو و لاقێکی لەدەست دا.
هەنگاو: دووشەممە، ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی پەیام ڕەزایی، لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری ئەو شارە بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو و لاقێکی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، پەیام ڕەزایی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "پیلە"ی سەر بە شاری مەریوان، بە ناوی پەیام ڕەزایی تەمەن ٢٧ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو، بە سەختی بریندار بوو و لاقێکی لەدەست دا.
ئەو کۆڵبەرە دوای برینداربوونی بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری "ساوجی"ی شاری مەریوان، بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندێکی پزیشکیی ئەو شارە گواستراوەتەوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٣ کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین لە کاتی کۆڵبەری و لە سنوورەکانی کوردستان بە سەختی بریندار بوون.