فەرهەنگ عەیوەزی بە پێبەندی ئەلیکترۆنییەوە لە بەندیخانەی سنە ئازادکرا

فەرهەنگ عەیوەزی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە شاری سنە دوای تێپەڕکردنی ماوەی یەک ساڵ لە سزای بەندکرانەکەی کە ٤٥ مانگ بوو، با

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٠٩:١٧


هەنگاو؛ سێشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

فەرهەنگ عەیوەزی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە شاری سنە دوای تێپەڕکردنی ماوەی یەک ساڵ لە سزای بەندکرانەکەی کە ٤٥ مانگ بوو، باقی ماوەی سزاکەی لەژێر چاودێریی بەستەری ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی بەندیخانە تێپەڕ دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، فەرهەنگ عەیوەزی، تەمەن ٣٠ ساڵ و چالاکی ژینگەپارێزی، بە تێپەڕکردنی ماوەی یەک ساڵ و چوار ڕۆژ لە سزای ٤٥ مانگەی بەندکرانی، بە پێبەندی ئەلیکترۆنی چاودێرییەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازادکرا.

فەرهەنگ عەیوەزی، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣، دوای بانگکران بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی سنە، دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.

ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە، هاوینی ٢٧٢٢، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" سزای پێنج ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامی" سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەو سزا دوای تەسلیم بە ڕا بۆ ٤٥ مانگ بەندکران و ١٥ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێندراو کەم کراوە.

فەرهەنگ عەیوەزی، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرابوو. ناوبراو ڕۆژە شەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢١، دوای تێپەڕکردنی ٤٢ ڕۆژ دەستبەسەربوون بەدانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازادکرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە