دەستبەسەرکردنی سەیفوڵڵا جەلیلی، هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی شاری دەماوەند، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەندی سەر بە پارێزگای تاران بە ناوی سەیفوڵڵا جەلیلی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٨:٠٨

 

هەنگاو: سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەندی سەر بە پارێزگای تاران بە ناوی سەیفوڵڵا جەلیلی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،؛ ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، سەیفوڵڵا جەلیلی، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و دوای دەستبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر وردەکاری و هۆکاری دەستبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە