برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری سەردەشت ڕاستەوخۆ دەستڕێژیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەم هۆیەشەوە کۆڵبەرێک بە ناوی

١٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٠٩:٣٠

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری سەردەشت ڕاستەوخۆ دەستڕێژیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەم هۆیەشەوە کۆڵبەرێک بە ناوی کەیوان ئیسماعیلپوور بەسەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، کەیوان ئیسماعیلپوور، تەمەن ٢٣ ساڵ و کۆڵبەر خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئەو شارە بەسەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم کۆڵبەرە بریندارە بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی، بۆ ناوەندێکی پزیشکیی شاری سەردەشت گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە