سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەربوون و ناڕوونیی چارەنووسی بارزان عەزیمی و فواد حوسێنی
دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی بارزان عەزیمی و فواد حوسێنی کە مانگێک و ١٢ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەس
هەنگاو: پێنجشەممە، ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣
دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی بارزان عەزیمی و فواد حوسێنی کە مانگێک و ١٢ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکاندا ڕاگیران و چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بارزان عەزیمی و فواد حوسێنی، ٤٢ ڕۆژە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون و هەنووکەش بارودۆخ و چارەنووسیان ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، تاکوو ئێستە هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها باری یاساییی دۆسیەکەیان لە بەردەستدا نییە.
بارزان عەزیمی و فواد حوسێنی، ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەوڵاوا دەستبەسەر کراون.