دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی یەدوڵڵا نادری، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی یەدوڵڵا نادری، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەس

١٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢١:١٦

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی یەدوڵڵا نادری، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ یەدوڵڵا نادری، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، دوای ئەوەی کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دستبەسەر کراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکارەکەی بێبەری و بێبەش کراوە و تەنانەت ڕێگەشیان پێی نەداوە بە هیچ شێوەیەک تەلەفۆنیش بکاتەوە بۆ بنەماڵەکەی، ئەمەش نیگەرانیی جددی ئەو بنەماڵەیە لە تەندروستیی ناوبراوی لێ کەوتووەتەوە.

یەدوڵڵا ناردی کە پێشتر وەک ئەندامی کۆمەڵەی کۆمۆنیست پێشینەی چالاکیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هەبووە، مانگێک لەمەوبەر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران گەڕاوەتەوە بۆ مەریوان و لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە