بەرزبوونەی ژمارەی لەسێدارە دراوان لە کرماشان بۆ دوو کەس

دوای تێپەڕبوونی یەک ڕۆژ لە جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد ئاقایی بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان، هەنگاو زانیویەتی کە هاوکات سزای س

١٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢١:٢١


هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

دوای تێپەڕبوونی یەک ڕۆژ لە جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد ئاقایی بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان، هەنگاو زانیویەتی کە هاوکات سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەش هەر بەو تۆمەتە جێبەجێکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)،، سزای سێدارەی پیاوێکی دیکەش کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێکراوە.

هەنگاو بۆ ناسنامەی ئەو بەندکراوە کە خەڵکی کرماشان بووە بەدواداچوون دەکات.

هاوکات لەگەڵ ئەو بەندکراوە فەرهاد ئاقایی خەڵکی ڕوانسەر کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەکەی جێبەجێکرابوو و هەنگاو ڕۆژی پێشوو هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە بڵاوکردبووەوە.

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی ٩ ڕۆژی سەرەتای مانگی نۆڤەمبەر سزای سێدارەی لانی کەم ٤٥ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران تۆمارکراوە کە هەر ڕۆژ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی پێنج کەس دەکات. لە مانگی ئۆکتۆبەریشدا ٧٨ بەندکراو لەسێدارە درابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە