خۆی؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی مووسا مورادی

مووسا مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢٣:٣٤

 

هەنگاو؛ شەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

مووسا مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەی سێ حەفتە، چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مووسا مورادی، تەمەن ٥١ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی ماوەی بیست ڕۆژە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، مووسا مورادی لەم ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافە سەرەکییەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفۆنی بێبەش و بێبەریکراوە.

مووسا مورادی کە پیشەکەی پینەچییە، ڕۆژی هەینی ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری خۆی دەستبەسەرکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە