دەستبەسەرکردنی سەباح ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری سنە بە ناوی سەباح ئەحمەدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢١ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢١:٠٨

 

هەنگاو: یەکشەممە، ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری سنە بە ناوی سەباح ئەحمەدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣) هاووڵاتییەک بە ناوی سەباح ئەحمەدی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆمەڵێک لە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر دووکانی میکانیکیی ئەو لاوە لە گەڕەکی "کارامووزی"ی شاری سنە و دەستبەسەریان کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە