ئیلام، نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەندروستیی مێهراب کووشا دوای تەقەکردن و ڕفێندرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

مێهراب کووشا، گەنجی تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی شاری کارزان سەر بە پارێزگای ئیلام دوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەستبەسەرکرا.

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٣:٠١


هەنگاو؛ دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

مێهراب کووشا، گەنجی تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی شاری کارزان سەر بە پارێزگای ئیلام دوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەستبەسەرکرا. ئەو لاوە کوردە بەسەختی بریندار کراوە و گیانی لە مەترسیدایە مەترسییەدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، مێهراب کووشا، خەڵکی شاری کارزان لە یەکێک لە جاددەکانی شاری کارزانی پارێزگای ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بریندارکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهراب کووشا لە حاڵێکدا کە ڕانی بە سەختی بریندارکرابوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەدواداچوون لەسەر دۆخی مێهراب کووشا دوای برینداربوون و دەستبەسەرکرانی، ئاکامێکی نەبووە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە دۆخی تەندروستی و ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

مێهراب کووشا پێش ئەوەش لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا، لانی کەم یەکجار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کارزان بانگکرابوو و هەڕەشەی لێکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە