ئومێد ئەسەدی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران بە بەندکردن سزا درا

ئومێد ئەسەدی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ٣٩ مانگ بەندکردن سزا درا.

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٠٠:٠٠

 

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

ئومێد ئەسەدی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ٣٩ مانگ بەندکردن سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئومێد ئەسەدی، دانیشتووی شاری سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەم شارە بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەت» بە ٣٢ مانگ بەندکردن سزا درا بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران» بە ٧ مانگ بەندکردن سزا درا، بە گشتی بە ٣٩ مانگ بەندکردن سزا درا.

بە جێبەجێکردنی یاسای کۆکردنی سزاکان، زیاترین سزا وتە ماوەی سزا ٣٢ مانگ بەندکردن بەسەر ئەو چالاکی کرێکارییەدا جێبەجێ دەکرێت.

ئەم چالاکی کرێکارە، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی٢٧٢٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا بوو. ناوبراو لە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ئەم ساڵ، دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتەی دووسەد ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگاییەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

ئومێد ئەسەدی، جۆزەردانی ٢٧٢٢، لە دادگای دۆسیەی پێشتری بە تاوانی «هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان» لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە، لێی خۆشبوون. ناوبراو بە بەڵێننامەیەک لە مافی بەشداری کردنی لە چالاکی سیاسیی و کۆمەڵایەتی بێبەش کرا.

ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢، دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی کودەکی شاری سنە بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەم شارە بانگرا و دەستبەسەر کرا و ١٨ی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو، بە بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە