گواستنەوەی حوسێن پایە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە شاری تەورێز

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری بناو بە ناوی حوسێن پایە کە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢١:٢٥

 

هەنگاو: چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری بناو بە ناوی حوسێن پایە کە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەوشارە دەستبەسەر کرابوو، بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تەورێز گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕابردوودا حوسێن پایە، هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری بناو، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بناوەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری تەورێز گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە ماوەی ٢٤ ڕۆژی دەستبەسەربوونیدا تەنیا یەک جار پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتماوەی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٣٠ ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری بناو دەستبەسەر کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە