بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت

کیانووش پاشایی و ئامیار مەنسووری، دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی شاری سەقز و کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی سمکۆ ڕەوەزای، بە تەقەی ڕا

٢٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢٢:٠٧

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

کیانووش پاشایی و ئامیار مەنسووری، دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی شاری سەقز و کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی سمکۆ ڕەوەزای، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت، لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە و باشماخ مەریوان بە توندی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بەناوی کیانووش پاشایی، تەمەن ٢١ساڵە و خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بە سەختی بریندار بووە، بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و بارودۆخی خراپە.

هەمان ڕۆژ، سمکۆ ڕەوازی، کۆڵبەری تەمەن ٣٧ ساڵە و خەڵکی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بە توندی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە پشتی و دەستەکانی بە سەختی بریندار بووە و لە ناوەندە دەرمانییەکان چارەسەری بۆ دەکرێت.

پێشتریش، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣، ئامیار مەنسووری، کۆڵبەری تەمەن ١٩ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری باشماخی شاری مەریوان بریندار ببوو.

ئامیار مەنسووری، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر دوو پێی بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە