دەستبەسەردا گرتنی ٧ ئەسب لە نەوسوود و کوشتنی ئەسبی کاسبکاران لە بانە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٧ سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد لە نەوسوود دەستی بەسەردا گیراوە و لە بانەش دەیان سەر ئەسبی کاسبکاران و کۆڵبەرانی

٢٨ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٣:٥٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٧ سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد لە نەوسوود دەستی بەسەردا گیراوە و لە بانەش دەیان سەر ئەسبی کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەنێو چوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئیران لە سنووری نەوسوود دەستیان بە سەر ٧ سەر ئەسبی کاسبکارێکی کورد بە ناوی خەبات گرتووە.

ئەو هێـزانە باری ئەو ئەسبانەشیان کە هی کەسێک بە ناوی ئەمیر محەمەدی بووە زەوت کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە و لە شوێنێک بە ناوی ”حوجرەی فەقیران“ تەقەیان لە کاسبکارانی کورد کردووە و لەئاکامدا ٢٢ سەر ئەسبی ئەو کاسبکارانەیان کوشتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە