بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی سەرلەنوێی مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەک

مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەک چالاکی ئایینیی خەڵکی بۆکان کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازدیدا دەستبەسەرکرابوو، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆ

٢٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٤:٥٢

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەک چالاکی ئایینیی خەڵکی بۆکان کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازدیدا دەستبەسەرکرابوو، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەک، چالاکی مەزهەبی و پێش نوێژی مزگەوتی گوندی قازڵیانی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو چالاکە مەزهەبییە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەو بوارەدا بە بێ ئاکام ماوەتەوە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەک کە ڕەوتی بزووتنەوەی ژین ژیان ئازادی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و پاش دوو مانگ ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە