برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

سوبحان مەحموودی، کۆڵبەری خەڵکی شاری ڕوانسەر و کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی کاوە سەعیدپوور، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە س

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٣:٥٣


هەنگاو؛ دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

سوبحان مەحموودی، کۆڵبەری خەڵکی شاری ڕوانسەر و کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی کاوە سەعیدپوور، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە سنوورەکانی نەوسوود و هەنگەژاڵی بانە بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، سوبحان مەحموودی، خەڵکی ڕوانسەر بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری، لە سنووری نەوسوود بریندارکرا.

پێشتریش، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی کاوە سەعیدپوور، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە حکومەتییەکانی جێگیر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندارکرا.

سوبحان مەحموودی و کاوە سەعیدپوور بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لاقیان بریندارکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە