دەستبەسەرکردنی دوو منداڵی خەڵکی پیرانشار بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دوو منداڵی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی فەرزین نەبی، تەمەن ١٤ ساڵ و هێدی یووسفی‌ئەقدەم، تەمەن ١٦ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێ

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٠٩:٤١

 

هەنگاو: سێشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

دوو منداڵی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی فەرزین نەبی، تەمەن ١٤ ساڵ و هێدی یووسفی‌ئەقدەم، تەمەن ١٦ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی یەکشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، منداڵێک بە ناوی فەرزین نەبی، تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی "مەلا ڕەزا"ی ئەو شارە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هاوکات منداڵێکی دیکە بە ناوی هێدی یووسفی‌ئەقدەم و تەمەن ١٦ ساڵ، لە ماڵی خۆیاندا لە شاری پیرانشار بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو منداڵە، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە