برینداربوونی لانی کەم ٩ کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٩ کۆڵبەر بە ناوەکانی ئیسماعیل ڕەحیمی، ئەسعەد حەسەنپوور، سەلام و جەوهەر، خەڵکی شاری سەقز، مەهدی جەمالی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بانە، سیامەند، موراد و ش

١ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٦:٤٤

 

هەنگاو: چوارشەممە، ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

٩ کۆڵبەر بە ناوەکانی ئیسماعیل ڕەحیمی، ئەسعەد حەسەنپوور، سەلام و جەوهەر، خەڵکی شاری سەقز، مەهدی جەمالی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بانە، سیامەند، موراد و شاهین، خەڵکی بۆکان و محەممەد، خەڵکی سنە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە بریندار بوون. ناوبانگی چەند کەس لەو کۆڵبەرانە هێشتا بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ درەنگانی شەوی سێشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، لانی کەم ٩ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز، بۆکان، بانە و سنە لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەست، سەر، لاق و سکیان پێکراون و بەسەختی بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "جافرخان"ی سەر بە شاری سەقز سکی پێکراوە و بریندار بووە کە بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە بۆ بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی شاری بانە گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە باس لەوە دەکرێت دۆخیی تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە ناجێگیرە و هەروەها باری تەندروستیی ٨ کۆڵبەرەکەی دیکەش کە سەر و دەست و لاقیان بریندار بوون، تا ڕادەیەک باشە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە