سەقز؛ عەبدولقادر خونسەرد ئەندامی پێشووی تیمی مووی تای و خاوەنی دوو نیشانی بڕۆنزی جیهانی سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەدرا سەپێندرا

عەبدولقادر خونسەرد، یاریزانی کوردی خەڵکی شاری سەقز و ئەندامی پێشووی تیمی مووی تای ئێران، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ه

٤ سەرماوەز ٢٧٢٣، ٢١:٥١

 

هەنگاو؛ شەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

عەبدولقادر خونسەرد، یاریزانی کوردی خەڵکی شاری سەقز و ئەندامی پێشووی تیمی مووی تای ئێران، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆکاری بەشداریکردن لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران و هەروەها ساڵێک دوورخرانەوەی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دوایییانەدا عەبدولقادر خونسەرد، خاوەنی دوو نیشانی کێبڕکێی جیهانی مووی تای، لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران" و "بێڕێزی کردن بە خامنەیی" سەرجەم سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو هەروەها سزای ساڵێک دوورخرانەوە بۆ شاری سووسەنگرد سەر بە پارێزگای خووزستانی بەسەردا سەپا.



بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەبدولقادر خونسەرد کە ئێستا لەبەر دۆسیەیەکی دیکە لە بەندیخانەی سەقزدا ماوەی بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات، لەم دوایییانەدا بە تۆمەتی بەشداریکردن لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە کرانەوەی دۆسیەیەکی نوێ و بەسەردا سەپاندنی سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران ڕووبەڕوو بووەتەوە.

عەبدولقادر خونسەرد، دوو نیشانی بۆڕۆنزی لە ماوەی ساڵانی ٢٧١٠ و ٢٧١٢،لە کێبرکێکانی جیهانی تایلەند و ئۆزبەکستان لە هەڵبژاردەی مووی تای ئێراندا بە دەست هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە