سنووری نەوسوود؛ دوو کۆڵبەر بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانەوە بریندار بوون

دوو کۆڵبەری لاو خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانەوە بە سەختی بریندار بوون. ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە ئاراس و ئاروین ڕاگەیەندراوە.

٤ سەرماوەز ٢٧٢٣، ٢٣:٠٧

 

هەنگاو؛ شەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەری لاو خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانەوە بە سەختی بریندار بوون. ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە ئاراس و ئاروین ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنجشەممە ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی ئاراس و ئاروین لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی ڕاکردن لە دەست هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەرزاییەکانی ئەو سنوورە بەربوونەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاراس و ئاروین، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایەکانەوە پشت و قاچیان بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە