گیانلەدەستدانی منداڵێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار لە زاهیدان

منداڵێکی کرێکاری تەمە ١۶ ساڵی کورد و خەڵکی شاری "دەرگەز"ی خوراسان بە ناوی حەسەن نادریان، بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کا

٦ سەرماوەز ٢٧٢٣، ٢٣:٥١

 

هەنگاو: دووشەممە، ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

منداڵێکی کرێکاری تەمە ١۶ ساڵی کورد و خەڵکی شاری "دەرگەز"ی خوراسان بە ناوی حەسەن نادریان، بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاری و ڕووداوی کار لە شاری زاهیدان، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، حەسەن نادریان، تەمەن ١٦ ساڵ، منداڵێکی کار و خەڵکی گوندی "تیرگان"ی سەر بە شاری دەرگەز لە پارێزگای خوراسان، بەهۆی ڕووداوی کارکردن لە شاری زاهیدان ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلووچستانگیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم منداڵە کە سەرقاڵی کاری بەردکاری بووە، لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەکی نیوەکارە، بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاری کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

شایانی باسە، سەرەڕای ئەوەی کە حکوومەتی ئێران کۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتیی مافەکانی منداڵان و هەروەها پەیماننامەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند پەیماننامەیەکی دیکەی پەیوەندیداری نێودەوڵەتی واژۆ کردووە و ئەندامە، تا هەنووکەش هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ دابینکردن خۆشبژێویی منداڵان و تەنانەت کەمترین مافەکانی منداڵانیش وەک مافی خۆراک، خوێندن و ستانداردەکانی تەندروستی و... نەناوە و هیچ بایەخێکیشی پێیان نەداوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە