کرماشان؛ دۆخی ناجێگیری تەندروستیی کۆڵبەرێکی بریندار

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی حەبیب ڕەزایی و تەمەن ٥٢ ساڵ، دوای ئەوەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەسەختی بریندار بووە، بۆ نەخۆشخ

٧ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٢:٤٨

 

هەنگاو: سێشەممە، ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی حەبیب ڕەزایی و تەمەن ٥٢ ساڵ، دوای ئەوەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەسەختی بریندار بووە، بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و هەنووکەش باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، حەبیب ڕەزایی، تەمەن ٥٢ ساڵ و کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بەسەختی بریندار بووە و پاشان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران پشتی ئەو کۆڵبەرە پێکراوە و وێرای ئەوەی کە بڕبڕی پشکی شکاوە، بە شێوەیەکی مەترسیدار تووشی خوێنبەربوونی هەناو بووە.

لە ئێستاشدا حەبیب ڕەزایی بۆ بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەی "تاڵەقانی"ی شاری کرماشان گواستراوەتەوە و باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە کە ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵە و کەسوکارەکەی لێ کەوتووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە