سنە؛ مامۆستا حوسێن عەلیمورادی سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، بەڕێوبەری قوتابخانەی زانستە ئاینییەکان بە ناوی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا" لە شاری سنە، لەلایەن دادگای تایبەت نە مامۆستایان لقیهەمەد

٧ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٨:٣٧

 

هەنگاو؛ سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، بەڕێوبەری قوتابخانەی زانستە ئاینییەکان بە ناوی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا" لە شاری سنە، لەلایەن دادگای تایبەت نە مامۆستایان لقیهەمەدان بە شانزە مانگ بەندکران سزا درا. ناوبراو سەرەتای بەهاریش لەلایەن هەمان دادگا و لە دۆسیەیەکی دیکەدا بە دوو ساڵ بەندکران سزا درابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایان لقی هەمەدان هەمەدان بە تۆمەتی "چالاکی دژی ئاسایشی وڵات" و "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران" بە ١٦ مانگ بەندکردن سزا دراوە.

ئەم مامۆستا ئاینییە کوردە و خەڵکی شاری سنەیە، کە یەکەم ڕۆژی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایان لە شاری هەمەدان بانگ کرابوو.

مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشتریش، لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٤ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، لەلایەن هەمان دادگا بە دوو ساڵ بەندکردن سزا درابوو.

پێشتریش دادگای تایبەت بە مامۆستایان لقی هەمەدان، مامۆستا حوسێن علیمرادی لە ڕەشەممەی ٢٧٢٢، بە تۆمەتی "شێواندن و بەلاڕێبردنی ڕای گشتی" بانگکردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە