لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە دوو کۆڵبەڕکە یەکێکیان منداڵە بریندار کران

ئاریا مەعادی، کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵە و خەڵکی شاری بانە لە سنووری «هەنگەژال»ی ئەم شارە، و هەروەها ئەمیر محەممەدی کۆڵبەر و خەڵکی سەلاس باوەجانی، لە سنو

٧ سەرماوەز ٢٧٢٣، ٢٢:٤٣

 

هەنگاو؛ سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

ئاریا مەعادی، کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵە و خەڵکی شاری بانە لە سنووری «هەنگەژال»ی ئەم شارە، و هەروەها ئەمیر محەممەدی کۆڵبەر و خەڵکی سەلاس باوەجانی، لە سنووری شاری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوون. باری تەندرووستی ئاریا مەعادی ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، ئاریا مەعادی، کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵە خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بریندار بووە.

ئاریا مەعادی، دوای گواستراونەوەی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی شاری بانە، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری تەورێز گواسترایەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەزیش، ئەمیر مەحەممەدی، کۆڵبەر و خەڵکی گوندی «کیسەڵە» ی سەلاسی باوەجانی پارێزگای شاری کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بریندار بوو.

جێگای باسە کە، ئەمیر مەحەممەدی، لە بەرزاییەکانی شاری نەوسوود بە تەقەی فیشەکی جەنگی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، قاچی بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە